به‌ڕێوبه‌ری گشتی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: 23 كه‌س له چاكسازیه‌كه گومانی توشبون به كۆڕۆنایان لێ ده‌كرا، بۆیه له سزادراوه‌كانی ترمان جیاكردونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا هێمن نانه‌كه‌لی، به‌رێوبه‌ری گشتی چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر له‌باره‌ی ڕێژه‌كانی توشبون به كۆڕۆنا له‌ناو چاكسازیه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دۆخی سزادراوان تا ڕاده‌یه‌ك باشه، به‌ڵام له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه شڵه‌ژاون، چونكه‌هه‌ر به‌هۆی ڕینمایه‌كانی خۆپارێزی په‌تای كۆڕۆناوه، سه‌ردانیكردنی سزادراوان ڕاگیراوه، له‌لایه‌كی تر وه‌ستاندنی چالاكیه وه‌رزشی و پیشه‌ییه‌كان و خول و سیمیناره ده‌رونیه‌كان و وانه‌كانی هۆشیاری، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر وایكردوه باری ده‌رونیان باش نه‌بێت.
به‌رێوبه‌ری گشتی چاكسازی گه‌وران ئاشكرای ده‌كات: تا ئێستا گومانیان له 23 كه‌س بووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن له‌ناو چاكسازیه‌كه، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌وانیان له سزادراوه‌كانی تر جیاكردۆته‌وه و پشكنینیان بۆیان كردوه تا بزانن توشبون یان توشنه‌بون.
هێمن نانه‌كه‌لی گرفتی گه‌وره‌ی چاكسازیه‌كه ده‌خاته‌ڕوو ، ده‌ڵێ: گرفتی گه‌وره‌ی چاكسازیه‌كه زۆری ژماره‌ی سزادراوان و كه‌می هۆڵه‌كانه، چونكه چاكسازیه‌كه بۆ 920 سزادراو دروستكراوه، كه‌چی زیاتر له دوو ئه‌وه‌نده سزادراومان لێره ڕاگرتوه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.