ئه‌نجومه‌نی لالیگا سزای دارایی توند به‌سه‌ر ئه‌و یانانه ده‌سه‌پێنێت كه زیاتر له بڕێكی دیاریكراو پاره له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و مووچه‌كانیان خه‌رج بكه‌ن، بۆ ئه‌م بڕیاره‌ش ئه‌نجومه‌نه‌كه پشت به ئه‌نجامه داراییه‌كانی یانه‌كان له دوایین پێنج ساڵ ده‌به‌ستێت و بارسێلۆنا به‌م بڕیاره زۆرترین زیانی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه مووچه‌یه‌كی گه‌وره به یاریزانه‌كانی ده‌دات.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌م بڕیاره واده‌كات بارسێلۆنا نه‌توانێت له‌م هاوینه هیچ گرێبه‌ستێك واژۆ بكات چونكه ساڵانه 510 ملیۆن پاوه‌ند وه‌كو مووچه به یاریزانه‌كانی ده‌دات.