وەزیری پێشمەرگە و وەزیری پەروەردە کۆبوونەوە و بڕیار درا لێژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن و بۆ ئەوەی لەسەر پرسە هەمەلایەنەکانی بواری پەروەردە و میکانیزمی بەرەوپێشبردن و رێکخستنەوەی ئەو قوتابخانانە وتوێژبکرێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 20 ی ئەیلوولی 2020 وەزارەتی پێشمەرگه لە راگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی لە ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم کردووە و بۆ تاوتوێکردنی دۆخی خوێندن له خوێندگەكانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه هه‌ردوو لا کۆبوونەتەوە،
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌سه‌ر پرسه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و میكانیزمی به‌ره‌وپێشبردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانانه گفتوگۆی بابه‌تی و زانستیانه كرا و بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن.
هه‌روه‌ها لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕووو ، به‌هۆی ئه‌ركی زۆر‌و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یایه‌تی كه‌سانێك، ده‌رفه‌تی چونه به‌رخوێندنیان نه‌بوه و له‌رێگه‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌وه هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و خوێندنیان پێدراوه.