قوتابیانی یه‌ك بابه‌تی له پۆلی 12 ی ئاماده‌یی، كه نمره‌ی مادده كه‌وتوه‌كه‌یان له‌نێوان 40 تا 49 یه، داوای ده‌رچواندنیان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر قوتابی پۆلی 12، وه‌ك نوێنه‌ری قوتابیانی یه‌ك بابه‌تی، به كوردیوی ڕاگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ بۆ خستنه‌ڕووی داواكاری ده‌رچواندنمان له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتی كۆبوینه‌وه، تا له‌و ده‌رسه‌ی ماوینه‌ته‌وه‌و ده‌ره‌جه‌كانمان نزیكن له ده‌رچون، هاوشێوه‌ی ساڵانی پێش‌و به بڕیار ده‌ربچوێنرێین و 40 مان بۆ بكرێ به 50، به‌ڵام ئه‌و پێی گوتین بڕیاره‌كه له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌و تا ئه‌و ڕه‌زامه‌ندی نه‌دات ناكرێ.
ئه‌و قوتابیه گوتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ داواكاریه‌كه‌مان گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شێوه‌ی یاداشت داوامانكرد ئێمه‌ی قوتابیانی یه‌ك بابه‌تی كه نمره‌ی وانه كه‌وتوه‌كه‌مان له‌نێوان 40 بۆ 49 یه ده‌ربچوێنرێن، ئه‌وانیش به‌ڵێنی گه‌یاندنی داواكه‌یان پێداین.
هه‌رچه‌نده بڕیاری ده‌رچواندنی یه‌ك بابه‌تی له پۆلی 12 یاسایی نیه، به‌ڵام ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێكی لێهاتوه، بۆیه ڕێژه‌یه‌كی زۆری قوتابیان كه یه‌ك ماده‌یان ماوه لێی ده‌ربچن، چاوه‌ڕێی ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ن تا قۆناغه‌كه تێبپه‌ڕێنن.