عێراق..دادگا دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیاریدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..دادگا دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل و لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیاریدا

 پەڕلەمانتارێكی كورد  له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،   لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و دژی كۆمپانیاكانی مۆبایل دادگا بڕیاریدا.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20 ی ئه‌یلولی 2020 د. غالب محەمەد، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پاش كۆكردنەوەی واژوو، تۆماركردنی داوای یاسایی، ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ لەگەڵ هاوپیشەكانمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان (محمد شیاع سودانی، علا‌و روبەیعی، محمد دەراجی، عالییە نوسەیف) پشتیوانی خۆمان دەربڕی بۆ بڕیاری دادگای كەرخ بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە (50) ی ساڵی 2020 ی ئەنجوومەنی وەزیران و ڕەتكردنەوەی تانەی حكومەتی عیراق و كۆمپانیای ئاسیا و زەین.

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،به‌ تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن محمد شیاع سودانی وەك نوێنەری پەڕلەمانتاران و كۆكردنەوەی واژوی ۹۲ پەڕلەمانتار  له‌ دژی بڕیارەكەی حكومەت بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە.

 د. غالب محەمەد ئه‌وه‌شی خسته‌روو ، بەپێی بڕیاری دادگا حكومەت ناتوانێت ڕاستەوخۆ مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە نوێ بكاتەوە، كۆمپانیاكان دەبێت قەرزەكانیان بدەنەوە بە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق، كرێی ئینتەرنێت و مۆبایل بەرزە و خزمەتگوزاری وەك پێویست نییە، بۆیە دەبێت دەرفەت بۆ كۆمپانیای تریش بكرێتەوە و بازاڕەكە قۆرغ نەكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر حكومەت ڕاستەوخۆ مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایلی نوێ دەكردەوە بەبێ ئەوەی دەرفەت بۆكۆمپانیاكانی دیكە برەخسێنێت.

 

هه‌واڵی گرنگ