به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: ته‌نیا مه‌رجه یاساییه‌كان ڕه‌چاو ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ.
سامان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردی‌و ڕایگه‌یاند: له‌كۆی 31 سیڤی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ كه 12 یان ئافره‌تن و 19 یان پیاون و له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كراون، له‌ئێستادا له‌ژێر وردبینیدان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، پاشان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی سیڤیه‌كان، به‌هێزترین سیڤی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ پاڵێوراوی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه.
له‌باره‌ی كرستیانه‌كان كه ئه‌م پۆسته به مافێكی پێكهاته‌ی خۆیان ده‌زانن سامان ئه‌حمه‌د گوتی: بۆ خۆپاڵاوتن له‌م پۆسته‌دا ته‌نیا مه‌رجه یاساییه‌كان ڕه‌چاو ده‌كرێت، كه له مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره 4 ی ساڵی 2010 هاتووه.