به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه ده‌رزیه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا به‌كارهێندراوه و بوه‌ته هۆكاری مردنیان، به‌ڵام ئه‌و قسانه دورن له ڕاستیه‌وه
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 20 ی ئه‌یلولی 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا،كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و )كه‌وتوه رایگه‌یاندوه، له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت كه ده‌رزیه‌ك بۆ ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا به‌كارهێندراوه و بوه‌ته هۆكاری مردنیان، به‌ڵام ئه‌و قسانه دورن له ڕاستیه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا پشت به پرۆتۆكۆلی جیهانی ده‌به‌سترێت و هه‌ر ده‌رمانێك پرۆتۆكۆلی نه‌بێت به‌كارناهێندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، ده‌رزیه‌كه له‌جۆری "دكسامیتازۆن"ه و له‌ئێستادا له‌چه‌ندین وڵاتی جیهان به‌كارده‌هێندرێت و له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیشه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بۆئه‌و كه‌سانه‌ش زیاتر به‌كارده‌هێندرێت كه دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره .
ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ،رێژه‌ی مردنی توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای دهۆك 1.7%یه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌راورد به ئاماری وڵاتانی جیهان كه 3%یه كه‌متره هه‌روه‌ها تیمه‌كانمان شه‌و و رۆژ به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تكردن بۆ كۆنترۆڵكردنی توشبوانی كۆرۆنا و هیواخوازیشن قسه‌ی نازانستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاولاتیان دروستنه‌كات.