ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: گەڕانەوە بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن شتێكی ئەستەمە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: گەڕانەوە بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن شتێكی ئەستەمە

بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سیستەمە نوێیەكەی بازنەكانی هەڵبژاردن، لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە نیازی كۆبوونەوەیەكی بەرفرەوانن.

ئەحمەد جبووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگەیاند: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە یاسای هەڵبژاردندا ئەنجام دەدرێت.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: جارێكی تر گەڕانەوە بۆ یەك بازنەیی هەڵبژاردن شتێكی ئەستەمە و پێچەوانەی ئەو یاسای هەڵبژاردنەشە كە پەرلەمان دەنگی پێداوە.

 جبووری ئاشكرای ده‌كات: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، هێزە سیاسییەكانی عێراق بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم پرسە كۆدەبنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ