لیژنەی ناوچە دابڕینراوەكان لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ چارهسهری ئهو كیشانهی كه عەرەبی هاوردە بە ئاشكرا لە زەوییە كشتوكاڵیەكانی جوتیارە كوردەكان دهیكهن
دوای زۆربوونی كێشەی داگیركردنی زەوی كشتوكاڵی جوتیارە كوردەكان لە ناوچە دابڕێنراوەكان، لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان لە هەوڵدان بۆ سەردانیكردنی بەغدا و چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
ئهندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی ناوچە دابڕێنراوەكان ڕاگەیاند: لە ناوچەكانی سنوری خانەقین و جەلەولا و كەركوك و داقوق، عەرەبی هاوردە بە ئاشكرا هەوڵی داگیركردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانی جوتیارە كوردەكان دهدهن، بۆیە هەفتەی ڕابردوو لیژنەی ناوچە دابڕینراوەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی كردووە و هەوڵدەدەن بڕۆنە بەغدا بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئەو جوتیارانە.