سوپای ئەمریكا لە ڕێگەی سنووری عێراقەوە ژمارەیەك چەك و جبەخانەی سەربازی بۆ باكووری سوریا گواستۆتەوە.
ئاژانسی سانای سوری بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ سوپای ئەمریكا (60) ئۆتۆمبێلی سەربازی بە تەواوی چەك و جبەخانەوە بۆ باكووری وڵاتەكەی گواستۆتەوە، كە لەسنووری عێراقەوە هاتبوون.
بەپێی سەرچاوەكەی هەواڵ، لەكۆی ئەو (60) ئۆتۆمبێلە سەربازییە (40) ئۆتۆمبێلیان بۆ شاری حەسەكەو (20) ئۆتۆمبێلیش بۆ فڕۆكەخانەی (خەراب جیر) گواستراونەتەوە.
ئاژانسی سانا نووسیویەتی، ئەو بارهەڵگرانە بۆ پشتیوانی كردنە لە چەكدارەكانی قەسەدەو چەكدارەكانی تر، ئەوەش بۆ بەردەوامی بردنی سەروەتی نەوتە لەناوچەكەدا.