ئەمریكا سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی دەسەپێنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی ئێرانی دەسەپێنێت

 

 

بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن سزا بەسەر زیاتر لە (24) كەس و لایەندا دەسەپێنێت كە بەشداربوون لە بەرنامەی موشەكی و ناوەكی و چەكی ئێراندا، ئەمەش سزاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر تاراندا پتەوتر دەكات كە واشنتۆن دەڵێت: سەپاندوویەتیەوە بەسەر ئێراندا.

بەرپرسە ئەمریكییەكە رایگەیاندووە، ئێران ماددەی پێویستی هەیە بۆ دروستكردنی بۆمبی ناوەكی تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ و هاریكارییەكانی لە بواری موشەكی مەودا درێژدا لەگەڵ كۆریای باكوور دەست پێكردۆتەوە، بەڵام بەرپرسەكە هیچ بەڵگەیەكی سەبارەت بەم دوو قسەیە نەخستەڕوو.

ئەم سزا نوێیانە لەگەڵ هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكا یەك دەگرێتەوە كە تێیدا هەوڵدەدات سنوورێك بۆ دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەدا دابنێت و هەروەها هەفتەیەك دوای ئەوە دێت ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیلدا ڕێكەوتن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و ئەمریكا ڕۆڵێكی سەرەكی بینی لەو ڕێكەوتنانەدا، ئەم ڕێكەوتنانەش پێدەچێت ببنە هۆی دروستكردنی بەرەیەكی بەهێزو فراوانتر دژی دەسەڵاتەكانی ئێران لە ناوچەكەداو هەروەها ئەو دەنگدەرە ئەمریكیانە بەلای خۆیدا ڕادەكێشێت كە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ