وەزیری تەندروستی عێراق : ئەگەر ئەم كارە نەكەین كارەسات روودەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی عێراق : ئەگەر ئەم كارە نەكەین كارەسات روودەدات

 

وەزیری تەندروستی عێراقی مەترسییەك لەسەر وڵاتەكە رادەگەینێت و ئاشكرای دەكات ئەگەر لەئێستادا هاوڵاتیان خۆیان نەپارێزن ئەگەر هەیە كارەسات رووبدات.

حەسەن ئەلتەمیمی ، وەزیری تەندروستی عێراقی لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی : " عێراق بەشێوەیەكی سەركەوتووانە رووبەرووی كۆرۆنابوویەوە ئەویش لەرێگای زیادكردنی شوێنی چارەسەر و شوێنی كەرەنتین و دابینكردنی چارەسەرە گشتییەكانی كۆرۆنا".

وتیشی : " پلانێكی تۆكمەمان بۆ چلەی شەهیدبوونی ئیمامی حوسێن داناوە ، پێویستە سنورەكانمان بەرووی گەشتیاران دابخەین ، پابەندی رێكارە تەندروستییەكان بین و كۆبوونەوەی جەماوەی رەت بكەینەوە".

ئەوەیشی راگەیاند : " ئەگەر ئەم رێكارانە جێبەجێ نەكرێن لەلایەن هاولاتیانەوە ، كارەسات روودەدات، دۆخەكە لەدەستی كەرتی تەندروستی دەردەچێت".

لەكۆتاییدا وەزیری تەندروستی عێراقی ئەوەی وت : " راستە رێژەی چاكبوونەوە لە عێراق لە رێژەی تووشبوون زیاترە ، بەڵام ئەمە مانای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا نییە و هێشتا مەترسییەكان لەسەر ئێمە ماون".

 

 

هه‌واڵی گرنگ