ئێسكی دایناسۆر مەزاد دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێسكی دایناسۆر مەزاد دەكرێت

 

 

ناوەندی مەزادی كریستی لەبەریتانیا ڕایگەیاند، گەورە ئێسكی تەواوی دایناسۆری بە (ڕیكس) ناسراوە لەمانگی (10) ی داهاتوودا دەخاتە مەزادەوە.

ناوەندی مەزادەكان ڕایگەیاند، ئەو ئێسكی دایناسۆرە (12) مەتر درێژەو كەمتر لە (5) مەتر بەرزە، ناسراوە بە ستان، لەسەر ناوی زانای بەبەردبووەكان ستان ساكریۆن كە لە ساڵی (1987) دا لە ویلایەتی ساوس كارۆلینا لە ڕۆژئاوی ناوەڕاستی ئەمریكا دۆزیەوە.

(جێمس هیسلۆب) تایبەتمەند بە زانستی مێژووی سروشتی لە مەزادخانەی كریستی ووتی: زاناكان ئەوانەی تەماشای ئێسكەكەیان كردووە هەڵەبوون كەتێگەیشتوون ئەوە هی جۆری ترایسیراتۆبسە، پەوپێیەی زۆرترین ئێسك لەو جۆرە دایناسۆر دەدۆزرێتەوە.

جێمس دەڵێت: كەس بەمەی نەزانی هەتا ساكریۆن لەساڵی (1992) دا ئێسكەكانی برد بۆ پەیمانگەی (بلاك هێڵز) بۆ توێژینەوەی جیۆلۆجی.

هیسلۆب ووتی: زاناكانی بە بەردوو لەپەیمانگاكە بەوردی ئێسكەكەیان هەڵكەندو جیاكاریان بۆ كردوەو دواتر كۆیانكردووە، لەكۆتاییدا بۆیان دەركەوت لەكۆی (300) پارچە ئێسك (188) دانەی زیاترە لە هەچ ئێسكی دایناسۆرێك پێشتر دۆزیویانەتەوە.

هیسلۆب دەڵێت: لە ساڵی (1995 و 1996) ستان لەژاپۆن نمایش كراو دواتر لە هێل سیتی لە ساوس داكۆتا.

بوونی ئێسكی تەواوی (تیرێكس) زۆر دەگمەنە، دواجار خراوەتە مەزادەوە لە ساڵی (1997) دابوو، كاتێك مۆزەخانەی جێڵد لە شیكاكۆ ئۆتۆمۆبێلی بەناوبانگی (سۆ) ی بە (8.36) ملیۆن دۆلار كڕی، هیسلۆب ووتیشی : ناوەندی مەزادی كریستی هیواخوازە لەو نرخە زیاتر بەدەستبێنێت كاتێك لە (6) ی مانگی (10) دا دەخرێتە مەزادەوە.

ناوەندی مەزادی كریستی دایاناسۆرەكە تا ناوەڕاستی مانگی (10) لە ناوەندی مەزادخانەی مانهانتن لەچوارچێوەی كریستاڵدا بۆ بینەران نمایش دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ