لە 50 ساڵی رابردوو، (60%) ی گیانداران لەناوچوون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە 50 ساڵی رابردوو، (60%) ی گیانداران لەناوچوون

 

 

زانایانی رێكخراوێكی تایبەتمەند ئاماژە بەوەدەدەن لەماوەی (50) ساڵی ڕابردوودا ژمارەی گیاندارە شیردەرو باڵندەو خشۆك و ماسییەكانی جیهان بە ڕێژەی (68%) كەمیانكردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی زانایانی سەر بە سندوقی جیهانی ژیانی كێوی بڵاویانكردۆتەوە، لەماوەی نیو سەدەی ڕابردوودا ژمارەی گیاندارە شیردەرو باڵندەو خشۆك و ماسییەكان لە جیهاندا كەمبۆتەوە.

زانایانی ئەندامی ئەو ڕێكخراوە لە ماوەی ڕابردوودا ئەو زانیارییانەیان شیكردۆتەوە كە لەبارەی (4.3) هەزار جۆری ئەو ئاژەڵانەوە تۆماركراون و سەر بەو گروپانەن كە باسكراون.

ئەو زانایانە لە ڕاپۆرتەكەیاندا ئەوەیان ئاشكراكردووە، كە نیشاندەری هەسارەی زیندووی جیهانی كە بەكاردێت بۆ پێوانەكردنی ڕێژەی هەمەجۆری بایۆلۆژی لەسەر زەوی، ئەوەی نیشانداوە لە نێوان ساڵانی (1970 – 2016) ژمارەی چەندین جۆر ئاژەڵ بە ڕێژەی (68%) كەمیكردووە.

لەم ڕێژەیەش زۆرترین ژمارەی كەمبوونەوەی ئەو جۆرانە لە ئەمریكای لاتین تۆماركراوەو دوای ئەو ئەفریقیایەو پاشان ناوچەی ئاسیاو ئۆقیانۆسی ئارام و پاشانیش ئەمریكای باكورەو لە كۆتاییشدا لە ئەوروپاو ئاسیای ناوەڕاستە.

 

هه‌واڵی گرنگ