كوردی‌و
هه‌فته‌ی رابردوو ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگر لە جەستەی به‌رده‌درێت، پاشان بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیان لەدەستده‌دات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی شەممە 19-9-2020 ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی "زەنگۆ" سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی ”مریەم ئەتمانی“ بە هۆی قووڵی ئەو برینانەی کە بە هۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە هه‌فته‌ی رابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا 90%ی جەستەی سووتابوو.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هاوسه‌ری مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستبەسەریان نەکردووە.