ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا حەوت ملیۆنی تێپەراند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا حەوت ملیۆنی تێپەراند

 

ناوەندەكانی ئەمریكا بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەكان رایگەیاند ، كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا حەوت ملیۆن كەسی تێپەراندووە.

زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی كە ئامارە فەرمییەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاو دەكاتەوە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : " لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوو (51248) كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون".

ئەوەیشی وتووە : " كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە (7,004,768) كەس".

ئەو زانكۆیە لەبارەی ژمارەی مردووان بەهۆی كۆرۆنا دەڵێت : " لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە تا ئێستا (204,118) كەس گیانیان لەدەستداوە ، (4,250,140) كەسیش چاكبوونەتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ