دكتۆرە میهرەبانەكەی هەولێر داهێنانێك دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دكتۆرە میهرەبانەكەی هەولێر داهێنانێك دەكات

دكتۆرە میهرەبانەكەی هەولێر رایدەگەیەنێت نەشتەرگەریم بەخۆرایی بۆ قوتابیەكی كۆلێژی پزیشكی ئەجامداوە بەڵام مەرجێكم بۆ داناوەو زۆر دلی بە مەرجەكەم خۆش بووە.

دكتۆر دلێر شینە پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە شاری هەولێر كە بە دكتۆرە میهرەبانەكەی هەولێر ناسراوە لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی :"قوتابیەکی کۆلیژی پزیشکی هاتە لام ، نەخۆش بوو نەشتەرگەری پێویست بوو ، باوکی ووتی من خانەنشینم و ئەوەش قوتابی کۆلیژی پزیشکیە ،منیش ووتم بەخۆڕای بۆی دەکەم بەمەرجێک کاتێک کە بووە دکتۆر نەشتەرگەریەک بکات بەخێری من وەئەگەربووە دکتۆری باتنی دەنەخۆش ببینێت بەخێری من".

ناوبراو نوسیویەتی :"بەو شێوە دڵی کور و بابم خۆش کرد."

ئەوەشی نوسیوە :"من هەتاکو ئێستا نەمبینیووە کەس لە هەولێر لەبرسان بمرێت بەڵام بینیوومە بەهۆی خواردنی زۆر مردوونە".

 

دەقی پۆستی ناوبراو لە فەیسبوك/

ئیمڕۆ داهێنانەکم کرد

قوتابیەکی کۆلیژی پزیشکی هاتە لام ، نەخۆش بوو نەشتەرگەری پێویست بوو ، باوکی ووتی من خانەنشینم و ئەوەش قوتابی کۆلیژی پزیشکیە

منیش ووتم بەخۆڕای بۆی دەکەم بەمەرجێک کاتێک کە بووە دکتۆر نەشتەرگەریەک بکات بەخێری من وەئەگەربووە دکتۆری باتنی دەنەخۆش ببینێت بەخێری من

بەو شێوە دڵی کور و بابم خۆش کرد

........

من هەتاکو ئێستا نەمبینیووە کەس لە هەولێر لەبرسان بمرێت بەڵام بینیوومە بەهۆی خواردنی زۆر مردوونە ههههههه

 

هه‌واڵی گرنگ