لە هەر خوێن وەرگرتنێك تەنیا بڕی (470) مل لە خوێن وەردەگیرێت، كە دەكاتە نزیكەی (13%) قەبارەی خوێن، خوێن بەخشین هیچ زیانێكی نیە.
ئەوكەسەی كە خوێن دەبەخشێت پێویستە ئەم خاڵانەی تێدا بێت.
1. تەمەنی لەنێوان (17 – 66) ساڵان بێت.
2. نابێت تای هەبێت.
3. دەبێت لێدانی دڵ و فشاری خوێنی ئاسایی بێت.
4. نابێت هیچ نەخۆشییەكی گوازراوەی هەبێت بەهۆی خوێنەوە.
5. نابێت بەڕۆژوو بێت لەو كاتەدا.
6. نابێت هیچ كام لە دەرمانە خوێن شلكەرەوەكان بەكار بهێنێت، لەوانە : ئەسپرین.
7. گەر ئافرەت بوو نابێت دووگیان بێت.
8. دەبێت ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لە نێردا (13.5) گرام و لە مێدا (12.5) گرام بێت.
سوودەكانی خوێن بەخشین ...
خوێن بەخشین تەنها سودی بۆ ئەو كەسە نیە كە خوێنەكە وەردەگرێت بەڵكو سودێكی یەكجار زۆری بۆ ئەو كەسەش هەیە كە خوێنەكە دەبەخشێت لەوانە.
1. كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ:
خوێن بەخشین یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ لە ڕێگەی كەمكردنەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێنداو ڕێگریكردن لە ڕەقبوونی خوێن بەرەكان.
2. نوێكردنەوەی خڕۆكە سورەكانی خوێن:
كەمبوونەوەی خوێن بەهۆی خوێن بەخشینەوە وادەكات ئێسك خڕۆكەی نوێ دروستبكات.
3. باشتربوونی سوڕی خوێن:
لەكاتی خوێن بەخشیندا خەستی خوێن كەمدەبێتەوەو پلازمای خوێن نوێ دەبێتەوەو سوڕی خوێن لە جەستەدا چاڵاك دەبێت.
4. كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە:
ئاسن لە خڕۆكە سورەكاندا بە هیمۆگڵۆبینەوە دەنوسێت و ئۆكسجین هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەكانی جەستە، بەڵام كاتێك ڕێژەی ئاسن لە خوێندا زۆر بێت و بە هیمۆگڵۆبینەوە نەلكێت ئەوكات دەبێتە هۆی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی لە خوێنداو خوێن بەخشین ڕێژەی ئاسنی زیادە لە خوێندا كەمدەكاتەوە بۆیە یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە.
5. ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤێكی تر.
6. كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسنی زیانەخش و چەوری زیادە.