لەسەر بودجە، ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر بودجە، ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە


 

بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی بەغدا گفتوگۆ لەسەر پلانی ستراتیژی بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسایی بودجەی سێ ساڵی عێراق دەكەن.

 

زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2020، تیمی تەكنیكی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئەو سێ ساڵە دەكرێت.

 
جێگەی باسە پێشتر، د.جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاند : بەهۆی بوونی تێبینی و گۆرانكاری لەبەشێك لە پرۆژە یاساكە، حكومەت خوێندنەوەی دیكەی بۆ پرۆژە یاسای بودجە كردووە بۆیە ئاراستەكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دواكەوتوەو هەر كاتێكیش بەدەستی ئێمە بگات ، چەند هەفتەیەكمان پێویستە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین.

 

هه‌واڵی گرنگ