كوردی‌و
كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتییانی شاری سلێمانی،داوایەک بۆ داواکاری گشتی له سلێمانی ئاراسته ده‌كه‌ن کەسکاڵای یاسایی بجوڵێنن لەدژی ئەنجام دەرانی سوتاندنی دار سنەوبەرەکانی سەر ڕێگای سلێمانی /تاسڵوجە.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتییانی شاری سلێمانی داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی داواكاری گشتی له سلێمانی ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن،" ماوه‌یه‌كه پلانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو به ئاراسته‌ی داگیركردنی زۆرترین روبه‌ری دارستانه‌كان له سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت،و سووتاندنی هه‌زاران داری گه‌وره له شاخی گۆیژه و له‌سه‌ر رێی نێوان تاسلوجه و راپه‌ڕین له‌ناو ئه‌و پلانه‌دان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه تاپۆكردنی گرد و دارستانه‌كان و گۆڕینییان له موڵكی گشتییه‌وه بۆ موڵكی تایبه‌ت به به‌رچاوی خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌یه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه،" شێواندنی دارستان و برینه‌وه‌ی دار و گۆڕینی دارستانه‌كان بۆ پرۆژه‌ی بازرگانی تایبه‌ت به‌پێی یاسای ژماره (10ی ساڵی 2010) قه‌ده‌غه‌كراوه و له مادده‌ی چواره‌م بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م - دووه‌م - سێهه‌م) به روونی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رێگا نادرێت ره‌فتار به دارستانه‌كانه‌وه بكرێت ته‌نیا به یاسا نه‌بێت".
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه،" داواكارین له به‌ڕێزتان به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێتان دراوه و له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی خۆتان بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، سكاڵای یاسایی بجووڵێنن له دژی ئه‌و سووتاندن و هه‌وڵانه بۆ گۆڕینی ره‌گه‌زی دارستانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی".