شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق رایگەیاند: شەوی رابردوو فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە نزیك پەرستگەی شەرەفەددین لە شەنگال كردۆتە ئامانج.
لەراگەیەندراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەڕێگەی فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێك كە سێ ئەندامی پەكەكەی لەناوبووە لە نزیك پەرستگەی شەرەفەددین لە شەنگال كراوەتە ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هیچ زانیارییەكی دیكەی لەبارەی بۆردومانەكەوە نەخستۆتەڕوو.
چەند سەرچاوەیەكی میدیایی وتوویانە لەپێش كردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلەكەدا ئەندامانی پەكەكە لە ئۆتۆمبێلەكەدا نەماون.