بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شێوازی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی کوردستان رووندەکاتەوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوە: لەسەرەتادا دەبێت شۆفێر داواکارییەک پێشکەش بکات و دواتر لەنێوان هاتوچۆی هەردو پارێزگاکە سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه ئاڵوگۆڕ دەکرێت و تابلۆکە دەگۆڕدرێت.
ڕائید هێمن ساڵح عه‌زیز له به‌شی هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه ، به‌ترافیك ئێف-ئێمی ڕاگه‌یاندووە: ئه‌و شۆفێره‌ی كه به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لهپارێزگاكهیهكهوه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه بگوازێته‌وه یاخود بگۆڕێت، سه‌ره‌تا پێویسته داواكاریه‌ك "عه‌ریزه" پێشكه‌ش بكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆ نمونه شۆفێره‌كه خه‌ڵكی سلێمانیه‌و به‌نیازه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه بۆ سلێمانی بگۆڕێت، دوای پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌ك به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، هه‌نگاوی دوه‌م پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كرێت، پشكنینه‌كه‌ش ده‌كرێت له‌هه‌ولێر یاخود سلێمانی بكرێت، بڕی ڕسوماتهكهش (50) هه‌زار دنیاره ،دوای پشكنینه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی نوسراو ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر، بۆئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه بنێرێت.
ئەوەشی وتوە: دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (ئه‌وه‌لیاتی) ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ده‌ستده‌گات، ئه‌و شۆفێره مامه‌ڵه‌كه‌ی له‌هاتوچۆی سلێمانی ته‌واوده‌كات و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت بۆ سلێمانی.