كەركوك... بەپاڵپشتی هێزێكی عێراقی، عەرەبی هاوردە زەوی جوتیارانی كورد داگیردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركوك... بەپاڵپشتی هێزێكی عێراقی، عەرەبی هاوردە زەوی جوتیارانی كورد داگیردەكات

 

ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی هێزەكانی عێراق هەوڵیانكوتایە سەر گوندێكی سنوری كەركوك و دەیانەوێت زەوی جوتیارانی كورد داگیربكەن.

 

پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2020، ژمارەیەك لە عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی هێزێكی عێراقی هەڵیانكوتاوەتەسەر گوندی پەڵكانە و بەزەبری هێز فشار لە جوتیارە كوردەكان دەكەن ئەو زەویانە بەجێ بهێڵن.

 

پەیامنێرمان ووتیشی: هاوڵاتیانی كوردی دانیشتوی گوندی پەڵكانە دەستیان بەگردبونەوە كردوەو ڕێگە لەو داگیركارییە دەگرن و بەو هۆیەشەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ