مامۆستایانی سلێمانی وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی سلێمانی وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند

 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە مامۆستایان لەشاری سلێمانی لە بەردەم بینای پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبونەوەو وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریان لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

 

یادگار حاجی پەیامێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2020، ژمارەیەك لە مامۆستایانی شاری سلێمانی گردبونەوەو چەند داواكارییەكان ئاڕاستەی وەرزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

 

سەبارەت بە داواكارییەكانی مامۆستایان، پەیامنێرمان ووتی: مامۆستایانی سلێمانی داوای دابەشكردنی موچەی تەواو لەكاتی خۆیدا دەكەن وات 30 ڕۆژجارێك موچە دابەشبكرێت و خوێندنی ئۆنلاین لە هەرێم ڕەتدەكەنەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: مامۆستایانی سلێمانی ڕۆژی 27ی ئەم مانگەیان بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو داوا دەكەن سەرجەم چین و تویژەكان بەشداری لە خۆپیشاندانەكان بكەن و فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ