كوردی‌و
ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی نوێوه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تێكه‌ڵاوییه‌ك هه‌یه له‌نێوان كۆرۆنا و په‌تاكانی دیكه چونكه هه‌ردووكیان تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ئه‌بن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21-9-2020 دكتۆر هێرش سه‌لیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ری (كوردی‌و)ی راگه‌یاند،" له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز كۆمه‌ڵێك په‌تای وهزریی دیكه ده‌ستپێده‌كه‌ن كه تێكه‌ڵاوییه‌ك هه‌یه له‌نێوان كۆرۆنا و په‌تاكانی دیكه‌دا چونكه هه‌ردووكیان تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ئه‌بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" ئه‌وه‌ی كه زۆر باوه ڤایرۆسی كۆرۆنا به گشتی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته له مێشك و ده‌ماره‌وه بۆ خوێن و هه‌ناسه و رێره‌وی هه‌ناسه ، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری كۆرۆنا درێژخایه‌نتره له‌چاو ئه‌وانی دیكه، چونكه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كۆرۆنا درێژتره، تا و سه‌رئێشه‌ی توند له كۆرۆنا هه‌یه و له‌وانی دیكه كه‌متر هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه،" به‌گشتی ئه‌م وه‌رزه وه‌رزی هاتنی كۆمه‌ڵێك په‌تای دیكه‌یه كه وات لێده‌كات توشبوونت به كۆرۆنا سه‌خت و دژوارتر بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ش پێویستی به به‌رگرییه‌كی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو دژه ته‌ن دروستبكات ".
له‌باره‌ی پلانی ته‌ندروستی سلێمانیشه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌روو،" پێم وایه وه‌رزی پایز وه‌رزێكی هه‌ستیاره به‌نیسبه‌ت په‌تا وهرزییهكانهوه، پلانه‌كانمان وا دارشتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له وه‌رزی پاییزدا ئاماره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت هه‌ڵكشێت یاخود ئاماری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و شێوه جێگیره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه باشتره له‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بروات".
له‌باره‌ی دۆخی كۆرۆنا له پارێزگاكه رایگه‌یاند،" ئه‌وه‌ی كه تێبینیمان كردووه نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه دۆخی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی جێگیره،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی داخه زیادبوونی ئاماره‌كانی مردنه كه رێژه‌كه كه‌مێك زیادی كردووه".
ده‌شڵێت،" خه‌ریكی به‌دواداچوونین و پلانمان وایه ژوورێكی عه‌مه‌لیات دروست بكه‌ین كه به پلانه‌كانمان بچینه‌وه بزانین ئایا هۆكاره‌كه ته‌ندروستی سلێمانییه یاخود خودی نه‌خۆشه‌كان خۆیانن، یان هۆكاری دیكه هه‌یه".
وتیشی،" تێبینیمان كردووه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن هی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانین، به‌و پێیه‌ی ئێستا سنووری چاره‌سه‌ركردنی ئێمه فراوان بووه و له شوێنه‌كانی دیكه‌شه‌وه نه‌خۆشمان بۆ دێت".
سه‌باره‌ت به ئاماری رۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكرده‌وه،" ئه‌و ئامارانه ئاماری تۆماركراون، ئه‌و ئامارانه‌ن كه لا ئێمه تۆماركراون، له پاڵ ئه‌و ئامارانهشدا رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك هه‌یه كه له ماڵه‌وه‌ن و تۆمارنه‌كراون، ئه‌و ئامارانه ده‌ریناخات كه رێژه‌ی مردن و توشبوون چه‌نده، ئاماره‌كه له‌وه زیاتره و ئه‌وه ئاماری ورد نییه".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له پارێزگای سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 14 هه‌زار و 682 توشبوو، له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 558 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 785 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.