خوێندنی باڵا بەمەرج پشتگیری لەكردنەوەی كۆلێجی پزیشكی لە هەڵەبجە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندنی باڵا بەمەرج پشتگیری لەكردنەوەی كۆلێجی پزیشكی لە هەڵەبجە دەكات


ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستادا هەوڵ بۆ كردنەوەی كۆلێجی پزیشكی لە هەڵەبجە دەدرێت و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەمەرج ڕەزامەندە لەسەر كردنەوەی بەشەكە.

 

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە: كۆبونەوەیەكی راوێژكاری لەنێوان ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی هەڵەبجە و بۆردی پزیشكی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە تایبەت بە كردنەوەی كۆلیجی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەچو و دەخت لە كردنەوەی ئەو بەشە دەكەن.

 

هەورەها ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پشتگیری تەواوی كردنەوەی كۆلیجی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە دەكات بەمەرجێك ئەو رێكارە ئیداری و یاسایی و ئەكادیمیانەی كە لە یاسای ژمارە ۱۰ ی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ كردنەوەی كۆلیج و بەش هەیە دەستەبەر بكرێت كە زۆربەی دەستەبەر كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ