بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە گەرەكێكی شاری هەولێر ، ماركێتێك و نهۆمی ماڵێك سوتان.
رائید سەركەوت كارەش ، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەلێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاند : " سەرلەبەیانی ئەمرۆ كاتژمێر (6:45) لەگەرەكی نوسەرانی شاری هەولێر ، بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماركێتێك و یەك نهۆمی سەرەوەی ماركێتەكە سوتاون".
وتیشی : " هۆكاری رووداوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە ، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە ، تیمەكانمان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە".