پڕۆژەی شاری سلێمانی ٢٠٢٠ جێبەجێ دەكرێت، زانیاری لەسەر پرۆژەكە بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پڕۆژەی شاری سلێمانی ٢٠٢٠ جێبەجێ دەكرێت، زانیاری لەسەر پرۆژەكە بزانە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی لەسەر پڕۆژەی شاری سلێمانی (٢٠٢٠) بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستاشدا وێڕای كاركردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠).

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وێڕای پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتیی و بەردەوامەكانی بەشێوەیەكی ڕۆژانە، بەردەوام مكوڕە لە هەوڵەكانی بۆ بنیادنانی پڕۆژەی هاوچەرخ و نوێ بۆ خزمەتی تەواوی دانیشتووانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ئێستاشدا وێڕای كاركردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠).
پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠) یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ڕووبەرەكەشی نزیكەی (٤٧٠٠) هێكتارە كە دەكاتە نزیكەی (٥٥كم)دووجا ئەوەش دەكاتە ڕووبەری (٢٢,٠٠٠) دۆنم زەوی.
سەبارەت بەپێگەو هەڵكەوتەكەی، پڕۆژەكە دەكەوێتە ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانییەوە، لە باشورییەوە شەقامی سەرەكی (سلێمانی - عەربەت) بەدرێژی (٩كم) بە ناوەڕاستی پڕۆژەكەدا لە فولكەی قەرەداغەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆتایی ماستەرپلانی پڕۆژەكە، لەبەشی باكورو ڕۆژئاواشەوە بە شەقامی (٦٠م) و لەبەشی ڕۆژهەڵاتیشەوە بەشەقامی (٤٠م) و لە باشورەوە بەشەقامی (١٠٠م) دەورەدراوە، هەروەها ئەو هێڵی شەمەندەفەری لە نێوان (سلێمانی - كەركوك)ەوە لە ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا دانردراوە بەم پڕۆژە گرنگەدا گوزەردەكات.
بیرۆكەی ئەم پڕۆژە ناوازەیە بواری بازرگانی و لۆجستی شاری سلێمانی بەهێزدەكات، سەرباری ئەوەش چەندان هەلی كار دەڕەخسێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناوچەیەكی نیشتەجێیی و ئاوەدانییە، هەروەها لەنێو ماستەرپلانەكە، بۆ خزمەتی تەواووی پڕۆژەكە بەشێك بۆ چالاكی بازرگانیی و پەروەردەیی و كاتبەسەربردن تەرخانكراوە.
پڕۆژەی شاری (٢٠٢٠) لەسەر ڕووبەری (٢٢,٠٠٠) دۆنم زەوی جێبەجێدەكرێت، بەجۆرێك ڕووبەری نیشتەجێ (٧٠٠٠) دۆنم و ڕووبەری ناوچەی لۆجستی (١٠,٠٠٠) دۆنم و ڕووبەری سەوزایی (٤٠٠٠) دۆنم و ڕووبەری چەمەئاوی تانجەرۆ (٨٠٠) دۆنمە، هەروەها لەنێو پڕۆژەكەدا چەند جیاكراوەیەكی تێدایە ئەوەش بۆ مەبەستی قەرەبووی خاوەن مافەكانی ناوچەكە و ئاوەدانكردنەوەی، لە ئێستادا لیژنەی زۆنی (٢٠٢٠) سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخشەی سێكتەرین بۆ ئەو زەویانەی كە نیشتەجێیین.

 

هه‌واڵی گرنگ