كەشناسی هەرێم كاتی كۆتاییهاتنی بەرزی پلەكانی گەرما رادەگەیەنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم كاتی كۆتاییهاتنی بەرزی پلەكانی گەرما رادەگەیەنێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كاتی كۆتاییهاتنی بەرزی پلەكانی گەرما رادەگەیەنێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەلاپەری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردۆتەوە: سبەی سێ شەممە بەرزترین پلەكانی گەرما تا راددەیەك نزیك دەبێتەوە لە 38- 40 پلەی سیلیزی لە سەنتەری پارێزگاكان.

ئاماژەی بەوەش كردووە : رۆژی چوار شەممە پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 3 - 4 پلەی سیلیزی  وە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە بەشێوەیەك پێشبینی دەكەین بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكان لە 35 پلەی سیلیزی یان كەمتر تۆمار بكرێت .

Image may contain: text

 

هه‌واڵی گرنگ