لە بارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل وەزیری دەرەوەی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات و ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و تەلئەبیب بە دوور دەزانێت دهشڵێت عێراق بە ووردی چاودێری پرسی رێککەوتنی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل دەکات.
لهمبارهیهوه فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ لە کەناڵی ئەلحورە، لەوەڵامی پرسارێکدا لە بارەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ئاشكرای كردووه: عێراق بە ووردی چاودێری پرسی رێککەوتنی چەند وڵاتێکی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل دەکات، بەڵام عێراق پابەندە بە بریارو راسپاردەکانی( 23 ) هەمین لوتکەی عەرەبی کە ساڵی 2012 لەبەغدا بەسترا وتێیدا دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە هەنگاوێکی هەستیار وەسف کرا.
ئهمهش له كاتێكدایه کە هەفتەی رابردوو هەریەک لە ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاشتیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد و سهرۆكی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكاش رایگهیاند كه لهوانهیه چهند وڵاتێكیتریش لهگهل ئیسرائیل رێكبكهون.