بەغدا داوا دەكات ئەو كەسانەی رادەست بكات كە داواكراون و لەهەرێم خۆیان حەشارداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا داوا دەكات ئەو كەسانەی رادەست بكات كە داواكراون و لەهەرێم خۆیان حەشارداوە

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هەرێم دەكات ئەو كەسانەی لە دادگا و پۆلیسەوە داواكراون رادەستی هێزە ئەمنییەكان بكرێنەوە.

بەدر ئەلزیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند : " چوونی مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان زۆر لە كێشەكان چارەسەر دەكات ،لەسەرووی هەموویانەوە بوونی هەماهەنگی لەبارەی رادەستكردنەوەی تۆمەتباران كە لە هەرێم دەستگیركراون یان خۆیان حەشارداوە".

وتیشی : " لەكۆبوونەوەی كازمی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم باس لە هەماهەنگی و رێككەوتن كراوە سەبارەت بە رادەستكردنی ئەو كەسانەی لەدادگاكانی ناوەراست و باشوور داواكراون و خۆیان لە هەرێم حەشارداوە چونكە ئەو كەسە تۆمەتبارانە دوای تاوانەكانیان شارەكانی هەرێم بە دەرفەت دەزانن بۆ راكردن لە پۆلیس و دەزگا پەیوەندیدارەكانی عێراق".

ئەوەیشی وت : " هەماهەنگییەكی باش هەیە ، بەڵام داوا دەكەین لەچەند رۆژی داهاتوو بەشێوەی كرداری زیاتر ئەو هەماهەنگییە ببینین و ئەو داواكراوانەی لە هەرێم دەستگیركراون یان خۆیان حەشارداوە رادەستی بەغدا بكرێنەوە".

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ