بارسێلۆنا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ڕازیكردنی لویس سوارێز
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسێلۆنا هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ڕازیكردنی لویس سوارێز


یانەی بارسێلۆنا لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی لویس سوارێز بەردەوامە، بۆ ئەوەی پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە یانەکە بڕوات.
میدیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سوارێز رازیبکات، لە یانەکە بڕوات، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنییە بڕوات و دەیەوێت بمێنێتەوە، بۆ رازیکردنی یاریزانەکەش بارسا پێشنیازی ئەوەی کردووە، بەشێکی مووچەکەی بدات کاتێک دەچێتە هەر یانەیەکی دیکە، بەڵام یاریزانەکە هەر رازی نییە.
لەلایەن خۆیەوە، فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی دەڵێت، لویس سوارێز لە دەرەوەی پلانەکانی ئێمەدایە، لەکاتێکدا پێشتر ناوی ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆربوو بەو یانەیەوە بەسترابوویەوە و یاریزانەکە بۆ تاقیکردنەوەی زمانی ئیتالی چووە ئیتالیاش.
رۆناڵد کۆمان، راهێنەری بارسێلۆنا، سوارێزی بەتەواوی پشتگوێخستووە و لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری یانەکە سێ یاریی کردووە، هیچ یارییەک سوارێزی بانگهێشت نەکردووە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە یاریزانەکە بۆ وەرزی نوێ لە دەرەوەی پلانەکانی راهێنەرە هۆڵەندییەکەیە.
لویس سوارێز بەهۆی ئەو مووچە زۆرەی لە بارسێلۆنا وەریدەگرێت و کۆتایی نەهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە، ئامادەنییە بڕوات، پێشتریش رایگەیاندبوو، ئامادەیە ئەگەر بە یەدەگیش بێت بۆ یانەکە یاریی بکات.
سوارێز لە 2014 لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کردووە، ئەو ئێستا بە تۆمارکردنی 195 گۆڵ دوای لیۆنێل مێسی و سیزار رۆدریگێز، سێیەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە.
گرێبەستی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو هاوینی 2021ـە و مووچەکەشی دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ