حكومەتی هەرێمیی كوردستان لە ساڵی 2017 پرۆسەی تۆماركردنی مووچەخۆرانی لەسیستەمی بایۆمەتری ده‌ستپێكرد به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆی گشتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن و دوو سه‌دوو سی هه‌زار كه‌سه له كۆی ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها حه‌وت سه‌د هه‌زاری فه‌رمانبه‌رن كه له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وام ده‌كه‌ن.
هیوا فه‌ندی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ئاشكرایكرد كه له كوردستان 67 هه‌زار كه‌س دوو مووچه تا پێنج مووچه وه‌رده‌گرن.
ناوبراو پێی وایه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین بابه‌ت لای ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی تۆماركردنی بایۆمه‌تری ده‌ركه‌وت كه كه‌سانی سه‌روی 100 سال تاوه‌كو ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان مووچه وه‌رده‌گرن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رزی ته‌مه‌ن له هه‌رێم ناگاته 100 ساڵ، هه‌روه‌ها كه‌سانی كه‌متر له 30 ساڵی خانه‌نشین كراون له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.