مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندانی داهاتوو لە هەولێرو دهۆكەوە دەستپێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندانی داهاتوو لە هەولێرو دهۆكەوە دەستپێدەكات

 

ئەندامێكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری توند دەداتە وەزارەتی پەروەدەو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانی داهاتوو لە هەولێری پایتەخت و دهۆكەوە دەست پێدەكات.

 

عادل حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی، بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بۆ گەیاندنی پەیامی موچەخۆرانی هەرێم بە گشتی و مامۆستایان بەتایبەتی گردبوینەوەو هۆشداری توند دەدەینە وەزارەتی پەروەدەو ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان كە پێویستە لەزووترین كاتدا بەدەم داواكارییەكانمانەوە بێن.

 

سەبارەت بە داواكارییەكانیان، ووتی: مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێم مافی خۆیانە 30 ڕۆژجارێك مووچەی تەواوەتی وەربگرن، وە پرۆسەی خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین شكستی وەزارەتی پەروەردەیەو پێویستە بەزووترین كات ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

عادل حەسەن ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەك مامۆستایانی ناڕازی یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەست بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەیكەین و خۆپیشاندانی ئەمجارەی مامۆستایان تەنها لە سنوری سلێمانیدا نابێت، بەڵكو لە هەولێر پایتەخت و پارێزگای دهۆكەوە دەست پێدەكات و فشارەكانمان بۆ سەر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەخەینەگەڕ.

 

جێگەی باسە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2020، ژمارەیەك لە مامۆستایانی شاری سلێمانی گردبونەوەو چەند داواكارییەكان ئاڕاستەی وەرزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ