سواڵکەرێک لە هەولێر دەستگیركرا تەنها لە سێ رۆژدا (13) ملیۆن دیناری کۆکردۆتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سواڵکەرێک لە هەولێر دەستگیركرا تەنها لە سێ رۆژدا (13) ملیۆن دیناری کۆکردۆتەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت سواڵکەرێکیان دەستگیرکردووە، تەنیا لە سی رۆژدا (13) ملیۆن دیناری کۆکردۆتەوە.

لەمبارەیەوە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئامارەكانی شەش مانگی رابردووی دەستگیركردن و رێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە سنوری پارێزگاکە بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە: بەجۆرێک لە کۆی پێنج هەزار و 995 تاوانی جۆراو جۆر تۆمارکراوە لە سنوری پاریزگاکە توانراوە پێنج هەزار و 568 تاوانیان ئاشكرا بکرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.

ئاماژە بەوە كراوە: لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، (751) سواڵكەر دەستگیركراون، کە بەوتەی پۆلیس ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆراکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەنپێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە.

ئاشكراشكراوە كە (655) تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون.

No photo description available.

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

 

 

هه‌واڵی گرنگ