هاوڵاتیانی قەزای چۆمان ئاگادار دەكرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوڵاتیانی قەزای چۆمان ئاگادار دەكرێنەوە

قائیمقامیەتی چۆمان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لەو ماوەیەی بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان دانراوە کارەکانیان تەواو بکەن، ئەگەر نا مافی یاسایی لەدەست دەدەن خانووەکەیان بە زێدەڕۆ بۆ هەژمار دەکرێت.

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەكات: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئەو خانووانەی بەحالەتی زێدەرۆیی لەسنوری قەزاکەمان دروست کراون، بەمەبەستی جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانی یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای بەخاوەن کردنی ئەو زەوییانەی سنوری‌ شارەوانییەکان، کە زێدەرۆییان لەسەر کراوە لەهەرێمی کوردستان /عێراق، داوا لە هاووڵاتییانی سنوری قەزاکەمان دەکەین لەچوارچێوەی ئەو یاسایە. داواکاری پێشکەش بە قائیمقامیەتی قەزاکەمان بکەن، بەمەبەستی ئەنجام دانی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان”.

ئاشكراشكراوە كە  ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بەپێی ئەحکامی بڕگە ٤ چوار لەماددەی ٢ دووی ئەو یاسایە. لەماوەی ١٢٠ ڕۆژ هاووڵاتی پێویستە رێککارە کارگێڕییەکان ئەنجام بدات، بەپێچەوانەوە دواتر مافی یاسایی لەدەست دەدات. خانووەکەی بەزێدەڕو هەژمار دەکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ