عێراق...3821كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 70كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق...3821كەسی دیكە توشی كۆرۆنابوون ، 70كەس گیانیان لەدەستدا

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24كاتژمێری توشبوانی كۆرۆنای بڵاو كردوە رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزار و821 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 70 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 484 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، عێراق، 19 هەزار و 756 پشكنین لەو ماوەیەدا كراون، لەئەنجامی پشكنینەكاندا سێهەزار و821 كەسیان توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 70 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 484 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

جێی ئاماژەیە بە گوێرەی دوایین ئامارەكانی تەندروستی عێراق، تا ئێستا، 322 هەزار و 856 كەس لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، 258 هەزارو 75 كەس چاكبوونەتەوە و هەشت هەزار و 625 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ