پیاوێکى ڕوسى لە ڕوداوێکى سەیر و دەگمەندا، لە ماوەى تەنها پێنج کاتژمێردا توانى نزیکەى 10 کیلۆ کێشى دابەزێنێت دواى ڕاکردنى لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکى بەردەوام.
ئاژانسى سپۆتنیکى ڕوسى بڵاویکردەوە، باهاما ئيگوبوفى تەمەن 66 ساڵ سەرکەوتووە بووە لە ڕاکردن بۆ ماوەى پێنج کاتژمێر و لەو ڕێگەیەوە 9.3 کیلۆ کێشى کەمیکردووە.
ههرلهوبارهیهوه وەزارەتى وەرزش لە کۆمارى داغستان سەر بە کۆمارى فیدراڵى ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەو پیاوە پشکنینى پزیشکى بۆ کراوە دواى تەواوبوونى پێنج کاتژمێرەکە و ئەنجامەکانى ئاسایی بووە.
ئەو پیاوە پێش دەستکردن بە ڕاکردن کێشى 88 کیلۆگرام بووە، دابەزینى کێشیشى لەو ماوە کەمەدا ڕەوانەى کتێبى گینیس کراوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان تا وەک ژمارەیەکى پێوانەیی تۆماربکرێت.
ئيگوبوف لەلایەن حکومەتى ناوخۆیی داغستانەوە ڕێزى لێگیرا و بڕوانامەیەکى پێدرا دواى تۆمارکردنى ئەو ژمارە پێوانەییە نوێیە لەبوارى دابەزاندنى کێشدا.