ژن و مێردێكی بەریتانی لەناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی مردوودا، ساڵیادی هاوسەرگیرییان كردەوە.
ڕۆژنامەی (زە سەن) ی بەریتانی نووسیویەتی، (ستیڤ و هێنر) كە ژن و مێردێكی بەریتانیین، لە ساڵی (1990) هاوسەرگیرییان كردووەو ئەو كات جیاواز لە هەموو كەسێك، بە جلوبەرگی ڕەش زەماوەندیان گێڕا.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەمساڵیش بە بۆنەی تێپەڕبوونی (30) ساڵ بەسەر هاوسەرگیرییاندا، ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی گواستنەوەی تابووتی مردوویان كڕیوەو یادەكەیان تێدا بەرز ڕاگرتووە، بڕی (3500) دۆلاریشیان بۆ ئەم یادە خەرج كردووە.
هۆكاری ئەنجامدانی ئەم یاكردنەوەیەش بەو شێوەیە بە هۆی ئەوەیە كە (ستیڤ و هێنری) بە ڕەگەز خەڵكی تیرەیەكی كۆنی ئەسكەندەناڤیان، كە ئەوان بە شێوەیەكی جیاواز لە خەڵكی ئاسایی ڕێوشوێنەكانی هاوسەرگیری جێبەجێ دەكەن.
ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر