ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

كوردیو
 
وا بریاره‌ ئه‌مرۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسایه‌ك بدات، هه‌روه‌ها خوێندنەوەش بۆ حه‌وت پرۆژەیاسای دیکە دەکات.
 
دكتۆر جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ (كوردیو)ی راگه‌یاند، بڕیارە كاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 2020/09/22 پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەم جۆرەیە: 
 
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای چوونی عێراق بۆ نێو رێککەوتنی پاریس هاوپێچی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چوارچێوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا.
 
دووەم: راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پەسندکردنی رێککەوتنی نەسەپاندنی دوو باج و رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج لە داهات و سەرمایە لەنێوان عێراق و هەنگاریا.
 
سێیەم: راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی بوارەکانی ئابووری و کاروباری وزە لەنێوان عێراق و کۆریای باشوور.
 
چوارەم: راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای تاوانی زانیارییەکان.
 
پێنجەم: راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی شەفافییەت لە دادوەریی بەڵێننامەی نێوان وەبەرهێنەر و وڵاتان.
 
شەشەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پاراستنی فەرمانبەرانی مافپەروەر.
 
حەوتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای سەندیکای ژمێریار و وردبینان ژمارە 185ـی ساڵی 1969.
 
هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای جەژنی نیشتمانیی کۆماری عێراق.
 
نۆیەم: گفتوگۆی گشتی.

 

هه‌واڵی گرنگ