كوردی‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه و كاروبارى شارستانیی هه‌ولێر، له‌باره‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى هۆبه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هاوڵاتییانی شاری هەولێر ودەوروبەری ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 22--2020 له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه و كاروبارى شارستانیی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه،" بەمەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی ڕۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی(ئەلیكترۆنی و ڕاستی و دروستی/صوره قيد وەرەقی) لەڕێكەوتی 16-9-2020 دەست بەكاربووە لەبەڕێوەبەرایەتیەكەمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،"داوا لەهاوڵاتیان دەكەین بۆمامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی،بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیان پێشتر پێویستبوو سەردانی به‌غدا بكەن، لە ئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان".