بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی (120) شاری هەولێر ، جەنجاڵییەكی زۆر دروست بووە و رێگاكە داخراوە.
پەیامنێری كوردیو لەشاری هەولێر رایگەیاند ، لەشەقامی (120) شاری هەولێر بەهۆی تیژرەوی ، رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە و شەقامەكە داخراوە.
دەشڵێت ، پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست بۆ كردنەوەی رێگاكە بەرووی شۆفێران كە بەمهۆیەوە جەنجاڵییەكی زۆر لەسەر ئەو شەقامە سەرەكییە دروست بووە.