ئەشكەوتێكی شاری سنە كرایە ناوچەیەكی شوێنەواری
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەشكەوتێكی شاری سنە كرایە ناوچەیەكی شوێنەواری

 

 

نوێنەری شارەكانی سنە، دیواندەرەو كامیاران لە ئەنجوومەنی شورای ئێران رایگەیاند، ئەشكەوتی كەرەفتوو وەك ناوچەیەكی شوێنەواری ناوی تۆماركراوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، (موحسین فەتحی) نوێنەری شارەكانی (سنە، دیواندەرە، كامیاران) ئاماژەی بەوەكردووە، بەپشت بەستن بە ناوچە گەشتیارییەكان ئەشكەوتی مێژوویی لە كەرەفتوو كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ گەشەی ئابووری ناوچەكە.

ناوبراو وتیشی، ئەشكەوتی كەرەفتوو كۆمەڵێك لە جوانی سروشتی و هەوڵی مرۆڤە پێشووەكان بۆ زاڵ بوون بەسەر سروشت و ژیانێكی باشترە كە وەكوو یەكەم تاوەری نیشتەجێی جیهان دەناسرێت.

فەتحی ئاماژەی بەوەكرد، تۆماری جیهانی كەرەفتوو لە یونیسكۆ دەتوانێت جگە لە ناساندنی هەرچی زیاتری ئەو ناوچە، ببێتە هۆی گەشەی ژێرخانە پێوەندی و گەشتیارییەكانیش.

 

 

هه‌واڵی گرنگ