به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی شه‌ش كورسی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نوسان ته‌رخان ده‌كات.
لەمبارەیەوە به‌شی ته‌كنیكی میدیا له په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی راگه‌یاندوە: ئاگاداری سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌شی ته‌كنیكی میدیای په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی 6 كورسی ته‌رخان ده‌كات بۆ ڕۆژنامه‌نوسان تا بتوانن له‌م به‌شه بخوێنن و درێژه به خوێندن به‌ن له بواری ڕاگه‌یاندندا .
ئاماژە بەوەشكراوە:ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌یانه‌وێت داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌توانن له 23/9 تا 30/9 سه‌ردانی په‌یمانگا ، به‌شی ته‌كنیكی میدیا بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی فۆڕم به‌م مه‌رجانه.
مه‌رجی وه‌رگرتنیش دیاریكراوە كە ئەو كەسەی فۆرم پردەكاتەوە دەبێت ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه نووسان بێت و كۆنمره‌ی له 60٪ كه‌متر نه‌بێت هەروەها ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار له 35 زیاتر نه‌بێت ،گه‌ر سه‌روو 35 بێت به شێوازی پارالێل ده‌خوێنێت ، 1/3 كورسیه‌كان بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌یه كه‌ده‌رچووی پیشه‌یین .