رێكخراوێكی مافی مرۆڤ رایدەگەیەنێت لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم 96 حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ئامارێكی بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندووە: لە ماوەی مانگی رابردوودا، لانیکەم 96 حاڵەتی پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژههڵاتی کوردستان تۆمار کراوە، كه سێدارهدان و برینداربوونی كۆڵبهران و حاڵهتهكانی له سێدارهدان دهگرێتهوه.
ئاماژە بەوە كراوە :لەماوەی مانگی رابردوودا 30 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە شهش کەسیان گیانیان لە دەست داوە و هەر شهش کەسهكهیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئهمنییهکانی ئێران کوژراون،هەروەها 24 کۆڵبەر بریندار بوون کە 19 حاڵەتی بە تەقەی راستەوخۆ بووە.
بەپێی ئامارەكە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لاینکەم سێ هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی برووجێرد، ئیسفەهان و ئورمیە لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان بە هۆی قەتڵ و کەسێکیان بە هۆی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو ،لەو ماوەیەدا دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و تەورێز بەهۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکیەیوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەوەش هاتووە كە لە ماوەی مانگی رابردوودا، دوو هاوڵاتیی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و هاوڵاتییەکیش کوژراوە ،هەروەها، دوو هاووڵاتیی مەدەنییش لە سنوورەکانی شنۆ و پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.
ئاشكراشكراوە كە لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم 32 هاوڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون کە پێنج کەسیان ژن بوون و هاوڵاتییەکی کوردیش بە تۆمەتی چالاکی سیاسی سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
لەكۆتاییدا ئاماژە بەوەكراوە كەلەو ماوەیەدا لانیکەم 12 کرێکاری خەڵکی شارەکانی دێولان، سنە، شنۆ، سەوڵاوا، مەریوان، ئیلام، نەوسود، کرماشان، دەڕەشار و سەقز لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.