سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا له‌لاپەرەی تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی: رۆژی 26-9-2020 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داواش له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌رپرسیارێتیان بۆ ده‌ركردنی یاساكه و ئاماده‌بونیان له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت.
ئەوەشی نوسیوە:پابه‌ندن به ته‌واوكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی یاسایه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه ئاواتی خه‌ڵكه تا به‌ویستی خۆیان گوزارشت له‌بۆچونه‌كانیان بكه‌ن.