هەڵەدنی :زوڵمێكی گەورە لە بەرهەمی خۆماڵی و لە جوتیارانی هەرێم دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەدنی :زوڵمێكی گەورە لە بەرهەمی خۆماڵی و لە جوتیارانی هەرێم دەكرێت

سەرەرای ئەوەی وەزارەتی كشتوكال فەرمان و رێنمایی دەردەكات بۆ ئەوەی لەكاتی پێگەشتنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم هەندێ لەسەوزەو میوە نەهێندرێتە هەرێمەوە بەڵام لەچەند مەرزێكەوە بەشێوەی نایاسایی سەوزەو میوە دەهێنرێتە ژوورەوەو بەمەش جوتیارانی هەرێم توشی زیان دەبن و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت بەداخەوە كۆمەڵێك گروپی مافیایی وە كۆمەڵیك خەڵكی چاوچنۆك هەم لەبازرگانەكان وە هەم لە هێزە ئەمنیەكان دەست تێكەلاو دەكەن بە بەرتیل و بەشێوەی نایاسایی ئەو میوانە دەهێننە هەرێمەوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی راگەیاند:"لەسەر جەم مەرزەكانەوە بەتایبەت ئیبراهیم خەلیل و باشماخ گرفتێكی ساڵانە هەیە كە لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیاراندا سەرەرای ئەوەی وەزارەتی كشتوكال فەرمان و رێنمایی دەردەكات بۆ ئەوەی ئەو سەوزەو میوانە نەهێنرێتە ناو هەرێمەوە ئەو دوو سێ مانگەی كە بەهەمی خۆمالی پێدەگات واتە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئەركی خۆی هەڵدەستێت بەڵام لایەنی جێبەجێكردن لە مەرزەكان و قائیمقام و دەسەلاتی پۆلیس و ئاسایش بە ئەركی خۆیان هەڵناستن، وە بەداخەوە كۆمەڵێك گروپی مافیایی وە كۆمەڵیك خەڵكی چاوچنۆك هەم لەبازرگانەكان وە هەم لە هێزە ئەمنیەكان دەست تێكەلاو دەكەن بە بەرتیل و بەشێوەی نایاسایی ئەو میوانە دەهێننە هەرێمەوە."

هەڵەدنی بۆ كوردیو دەشڵێت: "من خۆم پێش 10 رۆژ لە ناوچەی پێنجوێن بووم وە لەنزیكەوە جوتیارەكانم بینی وە بە بەڵگەوە سەلماندیان كە مێكزەمین پێش ئەو بارهەڵگرانە دەكەوێت و لەپێشەوەو لە دواوە حیمایەتیان دەكرێت ."

ناوبراو وتیشی "جوتیارەكان رایان وایە كە ئەم بازرگانە چاوچنۆكانە وە ئەم بەرپرسە ئەمنیە چاوچنۆكانە كە هەندێكیان ئەم زولمە گەورە لە جوتیاران دەكەن ئایا دوژمنی جوتیارانن؟ ئایا دوژمنی بەرهەمی خۆمالین ؟ لەپێناو مشتێ پارەی حەرام بۆ ئەم زیانە دەخەنە سەر جوتیارێك كە سالێكی تەواوە ئەم هەموو خەرجیە و مال و منالی پێوە سەرقالە بۆ ئەم كارە دەكەن".

لە كۆتاییدا وتی :"زولمێكی گەورەیە لە بەرهەمی خۆمالی و لە جوتیارانی هەرێم دەكرێت  سەرەرای ئەوەی وەزارەتی كشتوكال فەرمان و رێنمایی دەردەكات بۆ ئەوەی ئەو سەوزەو میوانە بەتایبەت شوتی و تەماتەوە بەرهەمە خۆمالیەكانیتر بە شێوەی نایاسایی دەهێنرێتە هەرێمەوە."

 

 

هه‌واڵی گرنگ