یوكسەكداغ و دەمیرتاش لەزیندان دەمێننەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یوكسەكداغ و دەمیرتاش لەزیندان دەمێننەوە

 

 

جاریكی دیكە دادگای توركیا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش ئەنجامدا، لەبری ئازادكردنیان دادگا بڕیاریدا، ماوەی ڕاگرتنیان درێژبكاتەوە.

لەسەر فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە بە پاساوی ئەوەی لە كاتی ڕووداوەكانی كۆبانێ ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لە (6 – 7) ی تشرینی یەكەم، لە (29) ی ئەیلولی (2019) دا سكاڵا تۆمار كرابوو، لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو سكاڵایە دەستیپێكرد، لەو بارەیەوە لە (18) ی ئەیلولدا لە لقی دووی دادگای سوڵحی ئەنقەرەدا دەستكرابوو بە لێكۆڵینەوەو پارێزەرەكان لەو لێكۆڵینەوەیە ئاگادار كرابوونەوە.

پارێزەر (لەوەند كانات) رایگەیاند، ئەوان نەیانتوانیوە وردەكاری سكاڵاكەو لێكۆڵینەوەكە ببیین و وتی: لەبەر ئەوەی داواكاری گشتی داوای سزای قورسی نەكردبوو، لەبەر ئەوەی ڕووداوەكە تۆمار نەكرابوو تاوەكو ببێتە بابەتی دادگاییكردن و ئینجا بیكەنە بانگەشەو لێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن، هەموو ئەوەی ناونراوە لێكۆڵنەوە پێچەوانەی هەموو یاساو مافەكانە.

كانات ڕاشیگەیاند، ئەو لێكۆڵینەوەیە تەنها بۆ ئەوەیە، كە ڕێگری لە ئازادكردنی دەمیرتاش بكرێت.

پارێزەر (كەنعان ماچئۆغڵو) ش ڕایگەیاند، ماوەی هەشت مانگە هەوڵ دەدەن بڕۆن بۆ داواكاری لێكۆڵەر لە داواكاری گشتیدا، بەڵام تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە داواكاری لێكۆڵەر ببینن.

رۆژ نیوز نووسیویەتی، سەرباری ئەوانەش، دادگا بۆ دەمیرتاش و یوكسەكداغ بڕیاری (با دۆخی ڕاگرتنیان بەردەوام بێت)‌ دەركرد.

هه‌واڵی گرنگ