یەكەم : جیمەیڵێكی بۆ دروست بكەو ساڵی لەدایكبوونەكەی لە (13) ساڵ كەمتر دابنێ.
دووەم: بەرنامەی (google family) لەسەر ئامێری منداڵەكەت دابەزێنە، كە داتبەزاند، داوای جیمەیڵی بەخێوكاری منداڵەكە دەكات، جیمەیڵی خۆتی لەسەر دابنێ و پاشان هەمان بەرنامە بۆ مۆبایلەكەی خۆشت دابەزێنە.
سوودەكانی ئەم هەنگاوانە چین ؟؟
یەكەم : ئامێری منداڵەكەت (مۆبایل یان ئایپاد) هیچ ڤیدیۆییەكی نەگونجاو بۆ تەمەنی منداڵ پێشان نادا.
دووەم: دەتوانیت خۆت دیاری بكەیت كە منداڵەكەت چەند كاتژمێر ئامێرەكەی بەكار بێنێت و هەر لای خۆشتەوە ئامێرەكەی ئەو قوفڵ بكەیت ئەگەر لە دەرەوەی ماڵیش بوویت.
سێیەم: هەر كاتێك منداڵەكەت ویستی هەر بەرنامەیەك دابەزێنێت، ئاگاداركردنەوەیەك دێت بۆ بەخێوكار كە ئایا ڕازییە یا نا ؟ ئەو كات دەتوانیت ڕێگە بدەی دابەزێتە سەر ئامێری منداڵەكەت یان ڕەفزی بكەیت.
وەرگێڕانی: خالید قوبادی