گەشتی عەمرە بەم قۆناغانە دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەشتی عەمرە بەم قۆناغانە دەستپێدەكاتەوە

 

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، گەشتی عەمرە لە مانگی داهاتوو بۆ ناوخۆو لە مانگی یانزەش بۆ زیارەتكارانی دەرەوە دەست پێدەكاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، بەچوار قۆناغ مەراسیمی گەشتی عەمرە دەست پێدەكاتەوە بە پێی خشتەیەكی دیاریكراویش ئامادەكاریان دەست پێكردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە قۆناغی یەكەمدا لە ناوخۆی وڵاتدا رێگە بە شەش هەزار كەس و بۆ زیارەتكارانی دەرەوەش رێگە بە (20) هەزار كەس دەدرێت رۆژانە بەشداری ئەو دروشمە بكەن؛ لە قۆناغەكانی دیكەدا ژمارەی زیارەتكارەكان زیاد دەبێت.

لە قۆناغەكانی دووەم و سێیەمدا رێگە بە زیارەتكاری زیاتر لە ناوخۆو دەرەوەی وڵاتەكەدا دەدرێت عەمرە ئەنجامبدەن، لە قۆناغی چوارەمیشدا كاتێك مەترسییەكانی كۆرۆنا دەڕەوێنەوە، زیارەتكاران دەتوانن بەشێوەی ئاسایی عەمرە بكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، زیارەتكاران لەكاتی ئەنجامدانی عەمرە، لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە رێكدەخرێنەوە بەناوی (Itamarna) بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان، ئەمەش لەلایەن وەزارەتی حەج و عەمرەوە رێكدەخرێت.

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە داوای لە هەموو ئەو كەسانە كردووە كە بەنیازی زیارەتن، رەچاوی رێكارە تەندروستییەكان بكەن، ماسك بپۆشن و دوورەپەرێزی كۆمەڵایەتی بكەن؛ داواش دەكات كە خۆیان بەدووربگرن لە بەركەوتنی یەكتری.

لە مانگی ئادارەوە گەشتەكانی حەج و عەمرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگیراون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ